بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی «بافڵ تاڵه‌بانی»، کۆڕێکی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی «بافڵ تاڵه‌بانی» له ده‌باشان پێشوازیی کرد له شاندێکی باڵای ھاوپه‌یمانیی «عه‌زم» به سه‌رۆکایه‌تیی «موسه‌نا سامه‌ڕائی» و ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی ھاوپه‌یمانیی «عه‌زم» و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، له دیدارێکدا دوایین پێشهات و هه‌وڵه سیاسییه‌کان بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه سیاسییه چه‌قبه‌ستووه‌ی وا لە ئێستادا عێراقی تێکه‌وتووه تاوتوێ کران و هه‌ردولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت کێشه‌کان به زمانی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێن و مافی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی نیشتمانی و به‌شداری پێ کردنی هێز و لایه‌نه‌کان له ناوه‌نده‌کانی بڕیارداندا پارێزراو بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا جه‌خت له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق کرایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و ھاوبەشیی راسته‌قینه به‌شێوه‌یه‌ک که نوێنه‌رایه‌تیی ھه‌موو پێکھاته‌کان بکات و ببێته ھۆی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی زیاتر له‌وڵاتدا.
342/